تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رای گەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا لە دەریا هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییەك. بەرپرسێكی ئەمەریكیش ئاشكرای دەكات لە نزیك سنووری عێراق پێگەیەكی ئێران كراوەتە ئامانج.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووز تەلەڤزیۆنی ئێران بڵاوی كردووەتەوە، سوپای ئەمەریكا لە دەریا هێرشی كردووەتە سەر كەشتییەكی بارهەڵگر بە كەشتی گازی ئێرانی زانیوە.
بەرپرسێكی ئەمەریكیش بۆ تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی ئاشكرای دەكات، "بە مووشەك پێگەیەكی ئێران نزیك لە سنووری عێراق لە دەروازەی شەلامچە كراوەتە ئامانج" هیچ زانیارییەكی تری لەسەر پێگەكە ئاشكرا نەكردووە.
ئەو هێرشانە لە كاتێكدایە كە میدیای ئەمەریكی دەڵێن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بیر لەوە دەكاتەوە لە رۆژانی داهاتوودا جەنگی دژ بە ئێران فراوانتر بكات.