كەریم خان بە تۆمەتی سێكسی لە سەرۆكی دادگای لاهای دوور خرایەوە

:: PM:04:21:25/07/2026 ‌
بە تۆمەتی هەڵسوكەوتی سێكسی و بە دەنگی 82 ئەندامی دادگاكە، كەریم خان لە پۆستی سەرۆكی داواكاری گشتیی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان "لاهای" دەركرا.

رووداوەكە بەمشێوەیە بووە كە كارمەندێكی ژن تۆمەتباری كردووە بە دەستدرێژی سێكسی، بەڵام ئەو تۆمەتانە لە لایەن كەریم خانەوە بە توندی ڕەت كرانەوە و پارێزەرەكەی سكاڵای تێهەڵچوونەوەی لە  بڕیارەكەدا تۆماركرد.

ڕۆژی 21ـی تشرینی دووەمی 2024، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان بڕیاری گرتنی بۆ بنیامین نەتانیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و یوئاف گالانت وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل دەركرد و تۆمەتباری كردن بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەكو كوشتن و چەوساندنەوە، بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل لە كەرتی غەززە و برسیكردنیان، هاوكات بە تۆمەتی بە بارمتەگرتنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل، بۆیە پێدەچێ‌ گوشارەكانی دەركردنی كەریم خان بەو هۆیەوە بووبێت. 

كەریم خان لەدایكبووی سكۆتلەندایە، لە دایك و باوكێكی پاكستانی هاتووەتە دنیاوە لە قوتابخانەیەكی ئەهلی لە باكووری ئینگلتەرا خوێندوویەتی و كۆلێژی یاسای لە زانكۆی كینگ لە لەندەن تەواو كردووە و خاوەن بڕوانامەی باڵایە لە بواری یاسادا.



وشە - وشه‌