حوسییەكان هێرش دەكەنە سەر سعوودیە

:: PM:04:39:25/07/2026 ‌

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو حوسییەكانی یەمەن سەپاندنی گەمارۆی دەریاییان بەسەر سعوودیە راگەیاند، ئەمڕۆ گوتەبێژ بە ناوی حوسیەكان ئاماژەی كرد كە چەند هێرشێكیان بۆ سەر دامەزراوەكانی سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە لە هەردوو شاری جیزان و یەنبوع ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ شەموو یەحیا سەریع گوتەبێژ بە ناوی حوسییەكان لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، چەند ئامانجێكی هەستیاری سعوودیە بۆ سەر كۆمپانیای ئارامكۆ لە هەردوو شاری جیزان و بەنبوع كراونەتە ئامانج، هێرشەكە لە رێگەی دەیان مووشەكی بالیستی و باڵدار و درۆن ئەنجام دراوە.

دووپاتی كردەوە كە ئەوان لە پەرەپێدانی دۆخەكە و هێرشەكان سڵ ناكەنەوە، سوورن لەسەر هاوكێشەی گەمارۆ بەرانبەر بە گەمارۆ و هێرش بەرانبەر بە هێرش. شایەنی باسە شەوی رابردوو فڕۆكە سەربازییەكانی سعوودیە چەند هێرشێكیان كردە سەر سەنعا و بەندەری حودەیدە و دوورگەی كەمران.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل