به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی وڵاته‌كه‌یان دووپاتیان كرده‌وه، ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران وه‌ستێنراون و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی ناوه‌ندگیری له نێوان هه‌ردوو وڵات پێشڤه‌چوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
ئه‌و به‌رپرسه
ئه‌مه‌ریكییانه بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردووه، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی هه‌ینی له كۆشكی سپی، جه‌ی دی ڤانسی جێگری تره‌مپ و جه‌نه‌رال دان كیهن سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی و ترسی خۆیان له كه‌مبوونی جبه‌خانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خستووه‌ته ڕوو.
له به‌رانبه‌ردا تره‌مپ دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی به باشتر ده‌زانێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی سه‌رجه‌م بژاره‌كانی به‌رده‌ستی، ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێ له كرده تیرۆریستییه‌كانی له گه‌رووی هورمز دژی كه‌شتییه‌كان و هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌یشی گوتووه، كه له چوارچێوه‌ی سزا سه‌ركه‌وتووه‌كان و به‌رده‌وامی بۆردمانه‌كان بۆ ماوه‌ی 13 ڕۆژ دژی ئامانجه‌كانی ئێران، پێویسته سه‌ركردایه‌تی ئێران په‌ند و حیكمه‌تی لێ وه‌ربگرن و بگه‌ن به ڕێككه‌وتن له ڕێی دانوستاندن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌زانن به ته‌واوی چی ڕوو ده‌دات.
له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه تره‌مپ دانوستانكارانی واشنتنی ڕاسپاردووه به نهێنی ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌نه‌وه.