وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، كه جۆرێك له پێوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ و په‌یام ئاراسته‌ی یه‌كتر كردن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ڕێی وڵاتانی ناوه‌ندگیره‌وه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
ئیسماعیل به‌قائی
گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی، له ڕێی وڵاتانی ناوه‌ندگیره‌وه په‌یام له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، وڵاتانی ناوه‌ندگیر ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌یان كرد كه بریتین له پاكستان و قه‌ته‌ر، به وردی بۆچوونی هه‌ردوولا بۆ یه‌كتر ده‌گوێزنه‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران دوای گه‌یشتن به یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن جارێكی تر هه‌ره‌سی هێنایه‌وه، به‌هۆی جیاواز شیته‌ڵكردنی خاڵه‌كانی نێو یاداشتی لێكگه‌یشتن، به تایبه‌ت خاڵی تایبه‌ت به گه‌رووی هورمز و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره سڕكراوه‌كانی ئێران له بانكه‌كانی دنیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئه‌و وڵاته.
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و جیاواز خوێندنه‌وه‌یه، ماوه‌ی 13 شه‌و له‌سه‌ر یه‌كتر ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی ئامانجه‌كانی له ئێران كرد و تارانیش وه‌ڵامی دایه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه جۆرێك له ئارامی له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه.