دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی جه‌نگ دژی ئێران كۆ ببێته‌وه.
به‌ر له جێهێشتنی ته‌لئه‌بیب نه‌تانیاهۆ بۆ میدیاكاران
گوتی، سه‌رجه‌م دۆسیه گرنگه‌كان و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دۆسیه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ تاوتوێ ده‌كه‌م.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، نه‌تانیاهۆ له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ واشنتن، زانیاری ورد و هه‌ستیاری لایه و ده‌یخاته به‌رده‌ستی تره‌مپ و پێوه‌سته به پێشڤه‌چوون له دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵ 12 كردووه، سه‌رۆك وه‌زیران زانیاری هه‌واڵگری نوێ و گرنگ ڕاده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌باره‌ی پێشڤه‌چوونی ئێران و نزیكبوونه‌وه‌ی له دروستكردنی بۆمبی ناوكی.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه نه‌تانیاهۆ ده‌یه‌وێ تره‌مپ ڕازی بكات و سوور بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له سووریا و لبنان نه‌كشێنه‌وه و بمێننه‌وه، تا ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی خاكی ئیسرائیل بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، دۆسیه‌یه‌كی تر بریتی ده‌بێ له داواكردنی نه‌تانیاهۆ به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 به توركیا نه‌فرۆشێت، چونكه ئێسته توركیا نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیله له ناوچه‌كه.