ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ده‌ستی كردووه به پێداچوونه‌وه له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازان و هێزه‌كانی له ئه‌وروپا و ده‌یه‌وێ دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌بێت، بۆیه به‌شێك له هێزه‌كانی له ئه‌وروپا ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌لبرێدج كۆلبی بریكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی "ئێكس"
نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه بریتی ده‌بێ له پێداچوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه و ئامانج لێی گه‌ره‌نتی جووڵه‌كردنی ناتۆ به خێرایی و به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌بێت به‌و ئاراسته‌ی كه ئه‌وروپا به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی به‌رگریكردن له‌خۆی بگرێته ئه‌ستۆ.
زیاتر گوتی، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه بریتییه له پێداچوونه‌وه له خێراكردنی گۆڕینی ناتۆ بۆ هاوپه‌یمانییه‌كی زۆر به‌هێز و دادپه‌روه‌ر و جێگیر.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌ی توندی له وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌گرت، كه ڕێگه‌یان به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌داوه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ له‌سه‌ر خاكی ئه‌وروپا له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌كاربهێنن.
پێشتر پێت هێگسه‌س وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ناو ناتۆ دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرده‌وه، كه واشنتن پێداچوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه به ژماره‌ی سه‌رباز و هێزه‌كانی له ئه‌وروپا ده‌كات.