به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه ئاژانسی ڕۆیته‌رز و ئیپسۆس ئه‌نجامیان داوه و له ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌ر سێ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا یه‌كێكیان پشتگیری له هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی به‌شداری
ڕاپرسییه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه له ڕوونكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌ره‌ڕای پشتیوانی كه‌می ئه‌مه‌ریكییه‌كان له جه‌نگ دژی ئێران، كه‌چی واشنتن پێنج مانگه له‌و جه‌نگه به‌رده‌وامی هه‌یه و به دانوستان و بۆردمانه‌كانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتیوانی جه‌نگ دژی ئێران ناكه‌ن، به‌ڵام زیاتر پشتیوانی له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و ئێسته ڕێژه‌ی پشتیوانی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له تره‌مپ بۆ 37% به‌رز بووه‌ته‌وه، به به‌راورد به مانگی ڕابردوو سێ خاڵ زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتیوانی تره‌مپن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان نایشارنه‌وه كه تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له گه‌یاندنی ئامانج و شیكردنه‌وه‌ی جه‌نگ دژی ئێران، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی جه‌نگه‌كه ناكه‌ن.