لە دوای هێرشی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر كەشتییە بازرگانی و نەوتییەكان لە گەرووی هومز، جیا لەو هەڵمەتە سەربازییە 13 رۆژییەی سوپای ئەمەریكا و سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران، سەرۆكی ئەمەریكا پێشنیازی قەرەبووكردنەوەی ئەو لایەن و وڵاتانەی گەشتییەكانیان لەو هێرشەكانی ئێران زیانیان بەر كەوتووە، لە پارە بلۆككراوەكانی ئەو وڵاتە، تاران ئەوە رەت دەكاتەوە.
ئەمڕۆ
میدیاكانی ئێران لە سەركردایەتیی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانیان گواستەوە كە هەر كۆمپانیا یان وڵاتێك پارە بلۆككراوەكانی ئێران وەك قەرەبوو بەرانبەر بە كەشتییە زیانلێكەوتووەكانیان وەربگرێت، رێگە بە كەشتییەكانیان نادرێت چیتر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن.
ئەمڕۆ ئیبراهیم زولفیقاری كوتەبێژ بە ناوی بارەگای خاتەمولئەنبیا، راگەیاندنەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكای بۆ قەرەبووكردنەوەی كەشتییە زیانلێكەوتووەكان بەهۆی هێرشەكانی ئێران لە كەنداو لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران رەت كردەوە.
زولفیقاری لە بەیاننامەیەكدا ئەو كارەی بە نایاسایی لەقەڵەم دا و ئەمەریكا و ئەو لایەن و وڵاتانەی لە لێكەوتەكانی بڕیارەكە وریا كردەوە، بەوەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بۆ لەمەودوا رێگە بە تێپەڕبوونی كەشتییەكانی ئەو وڵاتانە نادەن، لەوانەی پێشوازی لە پێشنیازەكە دەكەن، بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز.