ئەردۆغان پێشوازی لە زەیدی دەكات

:: PM:05:32:28/07/2026 ‌

وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكوومەتەكەی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایەتەختی توركیا، ئەمڕۆ ئێوارە لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا پێشوازی لێ كرا.

ئەمڕۆ سێشەم رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە رێوڕەسمێكی فەرمی لە ئەنقەرە پێشوازی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، چاوەڕوان دەكرێت لەو سەردانەدا تاوتوێی چەندان پرسی گرنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بكرێت، لەوانە نەوت و كارەبا و ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاسایش و پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان و دۆسیەی ئاو و باسی پەرەسەندنەكانی ناوچەكەش بكەن.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل