هەڵبژاردەی توركیا بەبێ تۆماركردنی هیچ گۆڵێك و بە دوو شكستی یەك لە دوای یەك، لە مۆندیالی 2026 دەركرا و چاوەڕێ دەكرێت بەمزووانە عێراقیش بەدەردی توركیا بچێت.
لە ركابەرییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكان و لە كۆمەڵەی چوارەمدا، هەڵبژاردەی توركیا بەرانبەر پاراگوای یاریی كرد و یارییەكەی بە گۆڵێكی بێ بەرانبەر دۆڕاند، ئەوەش وایكرد لە مۆندیالی 2026 دەربكرێت.
هاوكات چاوەڕێ دەكرێت بەمزووانە عێراقیش بەرانبەر فڕەنسا یاریی بكات، بیكاتە دووەم دۆڕاندن و ئەویش لە مۆندیالی 2026 دەربكرێت .
توركیا بووە دووەم هەڵبژاردە كە لە مۆندیالی 2026 دەچێتە دەرەوە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی هایتی دوای شكستی بەرانبەر بەرازیل، وەك یەكەم تیم ماڵئاوایی كرد. توركیا لە كۆی دوو یاری، دوو شكستی هەیە و هیچ خاڵێكی كۆ نەكردووەتەوە.