وەك یەكەم پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق، هەڵەبجە بووە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانیی رووناكی.
خەڵكی هەڵەبجە، قسەیان بۆ عەزیز رەسووڵ پەیامنێرمان كردووە، جیا لەوەی سوپاسی مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەكەن، دڵخۆشن كە ئەو خەونە مێژووییەیان بوو بە راستی.