شەكیرا نوێترین كلیپی بڵاو كردەوە

:: PM:01:54:21/11/2016 ‌

شەكیرای گۆرانیبێژی ناوداری كۆڵۆمبی نوێترین كلیپی گۆڕانی بەناوی (CHANTAJE) بڵاو كردەوە كە بەزمانی ئیسپانی و بەشێوەی دویت لەگەڵ گۆرانیبێژی هاونیشتمانی (مالوما) هاتبووە تۆماركردن.

ئەو گۆرانییە لە سیدییەكەی ئەم دواییەی شەكیرایە كە 11 گۆرانی لەخۆ دەگرێ، شەكیرا هەروەها ئەمە دووەمجارە بەشێوەی دویت گۆرانی لەگەڵ مالوما تۆمار دەكات.

جێی باسە شەكیرا كە دەزگیرانی گیرارد پیكێ بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنەیە، بەم دواییە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردبووەوە كە كچەكەی ساشای تەمەن 22 مانگ تووشی نەخۆشییەك هاتووە و داواشی لەسەرجەم هاوڕێیانی كردبوو دوعای چاكبوونەوەی بۆ بكەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م