لە سنووری سلێمانی وشەی "جێندەر" قەدەغە كرا

:: PM:08:27:31/01/2023 ‌
وشەی "جەندەر" لە سلێمانی قەدەغە كرا و نووسراو ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەكانی ئەو سنوورە كراوە كە هیچ چالاكییەكی لەو جۆرە ئەنجام نەدەن كە پێوەندی بەو پرسەوە هەبێت.

ئەمڕۆ سێشەم 31ی كانوونی دووەم، بە گوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە ئاراستەی فەرمانگە و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوورەكە كراوە تیایدا هاتووە، یاداشتێكتان سەبارەت بە پرسی "جێندەر" بۆ دەنێرین كە دوای ئەو نووسراوە رێگە و رەزامەندی بە هیچ جۆرە چالاكییەكی لەوجۆرە لەناو فەرمانگەكاندا نەدرێت.

دووپات لەوە كراوەتەوە كە پرسی جێندەر دەبێتە هۆی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگە و مەترسییە بۆ سەر گەنجان و نەوەكان.

ئەو نووسراوە لەكاتێكدایە كە پێشتر قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی هەبووە لەسەر ئەو پرسە و دواتر بەهۆی بانگەشەكردن نارەزای لێ‌ كەوتەوە. 




وشە - وشه‌