گه‌نجێكی شاری سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌گیرێت، له‌ناو ئاسایشی شاره‌كه‌دا گیان له ده‌ست ده‌دات. كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست داوه و ئاسایشی سلێمانیش تا ئێسته له‌وباره‌یه‌وه بێده‌نگه.
چیرۆكی ئارام
ئارام كامه‌ران عه‌زیز دانیشتووی سلێمانی، رۆژی سێی ئایار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی "كانی گۆمه" كه هه‌ندێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كاركردن له‌وێ بووه، ده‌گیرێت.
رۆژه سه‌خته‌كه‌ی ئارام له‌وكاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه مه‌فره‌زه‌كه‌ی ئاسایش به بیانووی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌یگرن، ده‌یبه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی و دوای نزیكه‌ی 30 سه‌عات، گیان له ده‌ست ده‌دات.
گومان
"وشه" به‌دواداچوونی وردی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه كرد، هێشتا به ته‌واوی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه ئارام بۆچی گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام هه‌موو زانیارییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا گیانی له ده‌ست دابێ.
له كاتێكدا نزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام له ژێر گوشاری ئاسایش و به ده‌ستی ده‌ستیكردنی، كه‌سوكاره‌كه‌ی تا ئێسته ئاماده نه‌بوو له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه زانیاری بڵێن.
هه‌ندێك له زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئارام دوای هه‌فته‌یه‌ك له گیان له‌ده‌ستدانی، به كه‌سوكاره‌كه‌ی گوتراوه ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادییه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك له ئه‌شكه‌نجه‌دانی نه‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" باسی له‌وه كرد، شوێنه‌واری كێبڵ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ته‌واو به ملیه‌وه دیار بووه، به‌ڵام هێشتا راپۆرتی پزیشكی دادی سلێمانی له‌باره‌یه‌وه جێی گومانه و هه‌موو زانیارییه‌كان ناڵێن.
هێشتا ئاسایشی سلێمانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه نییه، ئه‌وه‌یش به ته‌واوی گومانه‌كانی زیاتر كردووه كه ئارام كامه‌ران له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست داوه.