دوو كاره‌كته‌ری ناو سۆشیال میدیا كه خۆیان وه‌ك مه‌یكئه‌پ ئارتس ناساندووه، له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی نه‌شیان له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرا و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گیرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا دوو كه‌س له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی نه‌شیاو و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتیی گیران.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هه‌ر یه‌كه له "رێناس فازڵ" ناسراو به رۆیی و ئه‌حمه‌د هاوتا ئه‌سعه‌د له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتیی گیراون.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه به گوێره‌ی ماده‌ی 401 له یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاویان له بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا بۆ كراوه‌ته‌وه. به گوته‌ی ئه‌و ئه‌و دوو كه‌سه بوونه‌ته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و ڤیدیۆی نه‌شیاو بڵاو ده‌كه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵێكی زۆر هه‌بوو كه ئه‌وكه‌سانه‌ی له تیكتۆك و تۆڕه‌كانی تری سۆشیال میدیا كولتووری خراپ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بگیرێن.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی