نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ته‌ناهیی نێوان عێراق و ئێران، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی باسی له بایه‌خی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ته‌ناهیی نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنیایی دا كه هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌ناهیی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.
لای خۆیه‌وه باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق، دووپاتی له بایه‌خ و گرنگیی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ یارمه‌تی و ئاسانكارییه‌كانی له گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی ئێرانی له یادی عاشوورا و چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێندا.