په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، په‌كه‌كه پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵَ عێراق هه‌یه و دارده‌ستی ئه‌وانن، بۆیه له‌سه‌ریان دێنه ده‌نگ، ئه‌گینا عێراق سه‌روه‌ری نه‌ماوه و وڵاتانی هه‌رێمی به‌رده‌وام خاكی عێراق پێشێل ده‌كه‌ن.
د.حه‌مید باڤی ئه‌ندامی خولی پێشوو له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، سه‌روه‌ری عێراق زۆر لاوازه، چونكه دوو وڵاتی سه‌ره‌كی هه‌رێمی به‌رده‌وام ده‌ستی لێ وه‌رده‌ده‌ن و عێراق خاكی له‌ژێر ده‌ستی ئێران و توركیایه، بۆیه ئێسته په‌كه‌كه ڕاسته‌وخۆ وه‌ك هێزی كوردستانی نیشان ده‌دات له توركیا، به‌ڵام هاتووه له هه‌ر سێ پارچه‌ی كوردستان كه‌وتۆته ژێر كارگه‌ری ئێران به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و ئێران به‌كاری ده‌هێنێ.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا گوشار له عێراق ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ده‌یانه‌وێت له ئێران دوور بكه‌ونه‌وه و میلیشیا نه‌مینێت ئه‌مه‌ش خه‌ونێكه و میلیشیا رێگا ناده‌ن .
باڤی باسی له‌وه كرد، په‌كه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقه به فه‌رمانی ئێران و ئه‌وان ته‌نیا له‌سه‌ر په‌كه‌كه به ده‌نگ دێن و هێنده‌ی سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێم پێشێل بكرێت بێ ده‌نگن و ته‌نیا له‌سه‌ر په‌كه‌كه به‌ده‌نگ دێن، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یش وای كردووه كه زیانێكی گه‌وره به عێراق بكه‌وێت و ئیران و توركیا هیچ حیسابی بۆ نه‌كه‌ن.
وشه/ بڵند ئیبراهیم