سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات ده‌كاته‌وه كه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی له 25ی شوبات جێگیر كراوه و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش رازین به‌م واده‌یه.
فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاند، 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه، جێگیركراوه.
هه‌ریری بۆ كه‌ناڵی كوردستان24 گوتی، كۆمیسیۆن ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه و هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له ئارادا نییه و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه كۆكن.
هه‌ریری پێی وایه كه هه‌ڵبژاردن بۆ پشتگیریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌رسوومێكدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024)ـی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان د‌یاریكردبوو، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێشتر واده‌یه‌كی تر له‌سه‌ر داوای حزبه‌كان هه‌ڵوه‌شایه‌وه جگه له پارتی.