وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، پله‌ی زیاتر له پێنج هه‌زار و 969 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاری ژماره "19026" پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌واوكراوه.
هه‌روه‌ك ئاشكرا كراوه كه پله‌ی پێنج هه‌زار و 969 پله‌دار و پێشمه‌رگه به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشمه‌رگه و پله‌دار پله‌كانیان به‌رز كرایه‌وه.