نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دواین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دواین هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرفته‌كانی به‌رده‌می، تاوتوێ كران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌م له عێراق و هه‌م له سووریاش، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێن، یان كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شیاندنیان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی ڕێگریكردن له توندڕه‌وی.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌دا وێڕای هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ی رژد له به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی، پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی به به‌رده‌وامیی كاركردن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.