مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.
ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی له گرنگیی به‌رده‌وامبوون و خێراكردنی پڕۆسه‌كه و پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری ڕێكخستن و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سیی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و ده‌نگۆیانه دا كه گوایه كێشه له چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و گوتی پێویسته ده‌ستوه‌ردانی شه‌خسی و حزبی له وه‌زاره‌ت دوور بخرێته‌وه و ڕێگری له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كرێت له دانانی وه‌زیرێك كه توانایی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌بێت.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بیروڕا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سووریا و به تایبه‌تی ئاڵۆزییه‌كانی ده‌ڤه‌ری دێرئه‌ززۆر و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ئاڵوگۆڕ كرا . هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌بایی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه.