سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا رای گه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 53 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی زانایان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له كوردستان ده‌كه‌م.
"ئامانجی سه‌ره‌كیی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان له لایه‌ن بارزانیی نه‌مر له 21ی ئه‌یلوولی 1970 دووپاتكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی له شۆڕش و خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و قووڵكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی دینداری و خواناسی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لی كوردستان بوو" سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به درێژایی مێژووی گه‌له‌كه‌مان مامۆستایان و گه‌وره‌زانایانی كوردی ئایینی ئیسلام ڕۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یان له به‌هێزكردنی نیشتیمانپه‌روه‌ری و قبووڵنه‌كردنی سته‌مكاری و ڕێگه‌گرتن له بیری توندڕۆیی و تاییفه‌گه‌ریدا هه‌بووه.
سه‌رۆك بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه "ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له زانایان و مامۆستایانی ئایینی هه‌یه كه وه‌ك هه‌میشه له‌و ڕۆڵه پیرۆزه‌یاندا به‌رده‌وام بن و، ڕێنیشانده‌ری هه‌موو لایه‌كمان بن. له ساڵیادی ئه‌و بۆنه مێژووییه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سه‌رجه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌خوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یان ده‌كه‌م".