قایمقامی هه‌ولێر، له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ، لیژنه‌كانیان سه‌ردانی رێستۆرانته‌كان ده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی داهاتوویش رێنوێنی نوێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر جگه له‌وه‌ی هۆشداری دا له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆلێرا، ئامارێكی مه‌ترسیداریشی راگه‌یاند كه زیاترله 220 كه‌س تووشی په‌تاكه بوون.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا، بێگومان رێنوێنی خۆپارێزی بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی چاودێری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارا ده‌كرێنه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، لیژنه‌كان سه‌ردانی رێستۆرانته‌كان ده‌كه‌ن و له پاكوخاوێنی ده‌كۆڵنه‌وه، بۆیه هه‌ر بڕیارێك پێویست بێت بۆ خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه ده‌درێت.
داوایشی كرد كه هاووڵاتییان هۆشیار بن و سه‌وزه و میوه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بشۆنه‌وه و به‌كاری بێنن. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ته‌ندروستی هاووڵاتییان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه و هیچ بڕیارێكیش نادرێ له به‌رژه‌وه‌ندی كاسبكاران نه‌بێت.