سێ كۆڵبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه دوویان هی مه‌ریوان و یه‌كیان هی دیوانده‌ره‌یه، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له سنووره‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان و بانه بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، یه‌كێك له كۆڵبه‌ره‌كان ناوی سه‌باحه كه ته‌مه‌نی 43 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی "هه‌ڵوژان"ی مه‌ریوانه. كۆڵبه‌رێكی تر به ناوی كه‌نعان ته‌باسیده، ته‌مه‌نی 28 ساڵه و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانه و هه‌ردووكیان له سنووری مه‌ریوان ته‌قه‌یان لێ كرا، به هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیانه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و چاودێریی پزیشكی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری مه‌ریوان گواستراونه‌ته‌وه.
پێشتریش له سنووری بانه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناوی فه‌رید، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران له سنووری بانه بریندار بوو.
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و چاودێریی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بانه گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ش دوای برینداربوونی، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و چاودێریی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بانه گواستراوه‌ته‌وه.
خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رسنووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوییان، كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و شتومه‌ك له سنوور ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت و ساڵانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن و به ده‌یانی تر بریندار ده‌كرێن.