له چوارچێوه‌ی دامه‌زراندن له كه‌رتی ته‌ندروستیی پشكی پارێزگای مووسڵ كه چوار هه‌زار و 100 كه‌سن، هه‌زار و 700 كه‌سیان ده‌رچووی كۆلیژ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و بڕیاره له‌م مانگه‌دا بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌ربچێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق فه‌رمانی دامه‌زراندنی به‌شه پزیشكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، نوێنه‌رێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق باس له‌وه ده‌كات، له‌وانه هه‌زار و 700 ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
شێروان دووبه‌ردانی و نوێنه‌ری پارێزگای مووسڵ له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، پشكی پارێزگای مووسڵ له دامه‌زراندنی كه‌رتی ته‌ندروستی زیاتر له چوار هه‌زار و 100 كه‌سه، هه‌زار و 700 كه‌س ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن كه خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌و گوتی، بڕیاره له‌م مانگه‌دا بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌ربچێت و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی مووسڵ، چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و پشكنین ده‌كه‌ن و دواتریش ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم