له 12 رۆژی رابردوو و له به‌ره‌به‌ری ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی ژینا ئه‌مینییه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستپێكردنی بزووتنه‌وه‌ی ژن، ژیان، ئازادی، لانی كه‌م 17 كه‌س له شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه گیراون و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا پێنج كه‌سیان ئازاد كراون، ئه‌وانه‌ی تر چاره‌نووسیان نادیاره.
وه‌ك ئاشكرایه له 16ی ئه‌م مانگه یادی ژینا كرایه‌وه و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانیان گرت، له چه‌ند رۆژ پێشتره‌وه حكوومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌تان كه‌س له شاره‌كانی كوردستان گرتووه و زۆرترین حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیش له سه‌قز تۆمار كراوه كه زێدی ژینا ئه‌مینییه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، تا دوێنێ 17 كه‌س به ناوه‌كانی هیرۆ قه‌دیمی، سه‌میره ئه‌حمه‌دی و سه‌عاده‌ت بوداغی و هه‌روه‌ها سه‌فا عائلی، شێركۆ حیجازی، تاهیر سوڵتانی، ئومێد موقه‌ده‌س، هیوا تاتایی، ئازاد ئه‌مینی، عه‌زیز مه‌رزی، ئه‌مین مینایی، ئه‌مجه‌د ئه‌مینی، فه‌رزاد ڕه‌حمه‌تی، مه‌حموود غه‌فوورینژاد، مێهران ساعدی، سیروان حه‌سه‌نی و لوقمان بیداری، له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه لێیان دراوه
جێی باسه ئه‌و هاووڵاتییانه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیاندا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه لێیان دراوه و دۆخێكی پڕ له ترس و تۆقاندنیان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه و بنه‌ماڵه‌كانیاندا زاڵ كردووه.
حكوومه‌تی ئێران دەستی به گرتنی زۆربه‌ی چالاكان و هه‌موو ئه‌وانه کردووە بچووكترین گومانی لێیان هه‌یه له هه‌ڵگیرساندنی خۆپێشاندان رۆڵ بگێڕن و ده‌یه‌وێ به‌م شێوه‌یه رێ له هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بگرێت.
له 13ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو ژینا ئه‌مینی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌گه‌ڵ براكه‌ی سه‌ردانی تارانیان كردبوو و له وێستگه‌ی مێترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت به تۆمه‌تی ره‌چاونه‌كردنی باڵاپۆشی، ده‌گیرێ و له براكه‌ی جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌و رۆژه ژینا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه له هۆش خۆی چووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام دوای سێ رۆژ گیانی سپارد.
له 16ی ئه‌یلوول ژینا ئه‌مینی گیانی له‌ده‌ست دا و له 17ی ئه‌یلوولی 2023 له سه‌قز به‌خاك سپێرا و هه‌ر له گۆڕستانه‌وه خه‌ڵك ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پاشان ته‌واوی ئێرانی ته‌نی و شۆڕشێكی گه‌وره هه‌ڵگیرسا. به‌هۆی ئه‌و شۆڕشه لانی كه‌م 600 كه‌س له ئێران به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژران و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون یان خرانه گرتووخانه‌وه.