بەپێی خشتەی پشووەكان كە لە سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دیاری كراوە، ڕۆژی سێشەم لە هەرێمی كوردستان پشووە، ئەوەیش بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی كۆماری عێراق.
ئەمڕۆ شەموو 30ـی ئەیلوول، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ خشتەی پشووەكانی حكوومەت لە سایتەكەی بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی سێشەم لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
ئەوەیش زانراوە هۆكاری پشووەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو ڕۆژە یادی سەربەخۆیی كۆماری عێراقە.
ڕۆژی نیشتمانی عێراق یان سەربەخۆیی، ڕۆژێكە كە لە ساڵی 2008 پێشنیار كرا بكرێتە ڕۆژێكی نیشتمانی كە دەكەوێتە سێی تشرینی یەكەم، بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی عێراق، ئەوەیش دوای وەرگرتنی سەربەخۆیی لە ژێر دەستی بەریتانیا لە ساڵی 1932.