نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی ئەیلوول دیاری كرا، بەپێی نرخەكە لە سەرجەم شار و شارۆكەكان نرخەكەی ناگات بە 15 هەزار دینار، ئەوەیش بەپێی پێدانی سەعاتی كارەبا دیاری كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی یەكەم، قارەمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بە تێكڕا لە سنووری هەولێر ڕۆژانە 10 سەعات كارەبای موەلیدە بە هاووڵاتییان دراوە.
زیاتر گوتی، بۆ مانگی ئەیلوول نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لە نێوان 12 هەزار و 500 بۆ 14 هەزار دینارە، ئەوەیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر دەگۆڕێت.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە سنووری سلێمانیش نرخەكە لە نرخی هەولێر نزیكە، چونكە لەو مانگە پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاتر بووە، بۆیە نرخەكەی لە بەرانبەر مانگی رابردوو كەمترە.
بۆ شارۆكەكانی تریش "وشە" بەدواداچوونی كردووە، نرخی ئەمپێری كارەبا زۆرترینی 14 هەزار و 500 دینارە.