سه‌رجه‌م ماده‌كانی پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌ی پێنجه‌می ئه‌و حزبه په‌سه‌ند كران و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كرا سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر، له كۆنگره‌ی پێنجی یه‌كێتی، هه‌موو ماده‌كانی پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی په‌سند كران و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆیش ده‌نگ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بدرێت.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌ك سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی دیاریكراوه.
پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له 68 ماده پێكهاتووه، زیاتر له 60 ماده‌ی وه‌ك ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی كه بافڵ تاڵه‌بانییه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.