سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه به یه‌ك لیست له كۆنگره‌ی پێنجه‌می ئه‌و حزبه دیاری كراون، به دڵی قوباد تاڵه‌بانی نییه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و خواستی له‌سه‌ریان بوو نه‌خراونه‌ته لیسته‌كه‌وه.
كۆنگره‌ی پێنجی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر به كۆتاهات، دوا بڕگه‌ی كۆنگره خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو كه به‌شێكی زۆریان پێشتریش هه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوون.
"وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌داری كۆنگره‌كه‌وه زانیویه‌تی كه به‌شێكی زۆری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به خواستی قوباد تاڵه‌بانی نییه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی گوت كه قوباد تاڵه‌بانی پێی باش بوو، دارا ره‌شید و خالید شوانی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی له تیمی حكوومه‌ت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیش بن، به‌ڵام ئه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه و ناویان نه‌خراوه‌ته ناو لیسته‌كه‌وه.
كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ماوه‌ی پێنج رۆژه به‌رده‌وامه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به چه‌پڵه‌ڕێزان بافڵ تاڵه‌بانی كرا به سه‌رۆكی حزبه‌كه به چه‌پڵه‌یش زیاتر له 60 كه‌س كران به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.