وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی كه هه‌رزه‌یه‌كی تری ناو یه‌كێتییه و تۆمه‌تباره به تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف، له‌و لیسته‌یه دانرا كه بوون به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی یه‌كه‌م زه‌نگی بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كانی تر و كوڕانی تاڵه‌بانی لێدا.
وه‌هاب مه‌جید هه‌ڵه‌بجه‌یی كه زیاتر له 40 ئه‌ندامی بردبووه كۆنگره‌ی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌یدا، له‌ناو هۆڵی كۆنگرا كرا به چه‌پڵه و فیكه‌لێدان، ئه‌وه‌یش یه‌كجاری كۆنگره‌كه‌ی خسته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ، ئه‌و حاڵه‌ته دۆخێكی نه‌خوازراوی له‌ناوی هۆڵی كۆنگره دروست كرد، چونكه جوڵه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تری سه‌ركردایه‌تی بوو. هه‌روه‌ك به په‌یامێك لێكدرایه‌وه كه وه‌هاب ده‌یه‌وێ بڵێ، ئه‌و له‌ناو یه‌كێتیدا سه‌ركردایه‌تییه‌كی له پێشه.
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه پێی باش نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بۆ "وشه" گوتی، یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته چ قۆناغێك، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌چێته سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام عه‌دنان موفتی و ئه‌رسه‌لان بایز و سیاسییه‌كانی تر له‌ماڵه‌وه دانیشتوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، جێی داخه، تۆمه‌تبارێكی تیرۆر ده‌چێته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه ئه‌و حزبه به خوێنی شه‌هیدان گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام كه‌سێكی وه‌ك لیوا چه‌تۆ ساڵح كه ته‌واوی برا و باوكی شه‌هیدن له ماڵه‌وه دانیشتوون.
بڕوای زۆربه‌ی چاودێران وایه، كه داهاتووی یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار پێشبینی بۆ كردووه باش نابێت، فیكه‌كه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییش ئه‌گه‌ر ستۆپی پێ نه‌كرێ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كوڕانی تاڵه‌بانی ده‌بێت كه ئێسته یه‌كێكیان سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌یه.