لێدوانێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:11:15:01/10/2023 ‌

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەم هێرش كرایە سەر تەلاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە ئەنقەرە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكە دەكات و دووپات لە كاری پێكەوەیی و پێوستیی برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریكاریی هاوبەش بۆ رێگریكردن لە تیرۆر و سەرچاوەكانی لە ناوچەكە دەكاتەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی پەلامارە تیرۆرستییەكەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەكات. تیرۆر و توندوتیژی، هەڕەشەیەكی جددییە كە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە. بۆیە دووپات لە كاری پێكەوەیی و پێوستیی برەودان بە هەماهەنگی و هاریكاریی هاوبەش دەكەینەوە بۆ ڕێگریكردن لە تیرۆر و سەرچاوەكانی لە ناوچەكە.

‌‌



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل