هه‌ڵمه‌تى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئوتومبێل و بڕینى مووچه و هاوكاریی مانگانه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیی ده‌رنه‌چووى یه‌كێتى و سه‌ركرده دێرینه‌كان له لایه‌ن ئیداره‌ى گشتى ده‌ستی پێكردووه و بۆ كه‌ناڵه نوێیه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى ته‌رخان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ئیداره‌ى گشتیی یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان، به "وشه"ى راگه‌یاند دواى ته‌واوبوونى كۆنگره‌ى پێنج، به‌پێى بڕیارى راسته‌وخۆى بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكى یه‌كێتى، ته‌واوى ئوتومبێل و ئیمتیازەكانى دیكه، كه لاى ئه‌ندامانى پێشووى سه‌ركردایه‌تییه و له كۆنگره ده‌رنه‌چوون، وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
وەک خراوەتە روو مووچه و هاوكاریی مانگه‌ى به‌شێك له‌و سه‌ركرده دێرینانه‌ى كه به‌شداریی كۆنگره‌یان نه‌كردووه یان له یه‌كێتى دووركه‌وتوونه‌ته‌وه بڕاوه. بڕیاره‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌ندامانى مه‌كته‌به‌كان و راوێژكارانى ئۆرگانه حزبییه جیاوازه‌كانیشى گرتووەته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى "وشه" ده‌ستی کەوتوون، له یه‌ك دوو رۆژى رابردوودا، هێزێكى زۆرى دژه تێرۆر و كۆماندۆ و ئاسایشی یه‌كێتى، له ده‌وروبه‌رى ئیداره‌ى گشتیی حزبه‌كه كۆ كرابوونه‌وه له ترسی كاردانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه و ئیمتیازیان بڕاوه و ئه‌گه‌رى شه‌ڕى چه‌كداریش نزیك بووه.
ئاودێر كه‌ریم، میدیاكارێكى یه‌كێتییه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ى دا، پێش كۆنگره‌ى پێنج مووچه‌ی هه‌زاران كادیرى میدیایی و رێكخستنه‌كانى یه‌كێتى له‌سه‌ر بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى به پاساوى رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و میلاكات له لایه‌ن به‌شى مووچه‌ى مه‌كته‌بى دارایی و ئیداره‌ى گشتى بڕا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرا دواى كۆنگره ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت و كه‌سه نیگه‌ران و تۆراوه‌كان ئاشت بكرێنه‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه ده‌رچووه
ئەو باسی له‌وه‌ش كرد چاوه‌ڕێ ده‌كرا دواى كۆنگره ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت و كه‌سه نیگه‌ران و تۆراوه‌كان ئاشت بكرێنه‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه ده‌رچووه و ئێستە هه‌موو پاره‌ی دنیا بێنیت به‌شى کەناڵ هه‌شتى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناكات.
بەگوتەی میدیاکارەکە یه‌كێتى نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له‌ده‌ست داوه، به‌ڵكو هه‌زاران كادریى میدیایی كه بڕبڕه‌ى پشتى میدیا فه‌رمییه‌كانى یه‌كێتى بوون و ساڵانێكى زۆر خزمه‌تیان كردووه، له‌ده‌ست داوه.
جگە لەمە ئه‌وانه‌ى ئێستە له‌و كه‌ناڵه وه‌رگیراون و هێشتا به‌ته‌واویش چاره‌نووسیان دیارى نه‌كراوه هى كه‌ناڵه‌كانى ئێن ئاڕ تى و كه‌ى ئێن و ئێن و كوردسات و رووداون.
وه‌رگرتنه‌وه ئیمتیاز و بڕینى مووچه‌ى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ئه‌گه‌رچى له سۆشیال میدیا به كارێكى گرنگ لێكدانه‌وه‌ى بۆ كراوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى ته‌رخانكردنى پاره‌یه‌كى خه‌یاڵییه بۆ كه‌ناڵى ناوبراو ده‌بوو له‌م مانگه‌دا په‌خشى ده‌ست پێ بكردایه، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى چاره‌نووسى په‌خشه‌كه‌ى به نادیارى ماوه‌ته‌وه.
وشە\ تایبه‌ت