ماوه‌ی زیاتر له 70 رۆژه ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام تا ئێسته له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌رگای قوتابخانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه و مامۆستایان به‌هۆی بایكۆت ئاماده‌نین بچنه‌وه هۆڵه‌كانی وانه گوتنه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش باس له قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌یه ده‌كات كه وانه نه‌خوێندراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م، تریفه محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌و ماوه‌یه كه مامۆستایان نه‌چووه‌نه‌ته‌وه هۆڵه‌كانی وانه گوتنه‌وه و بایكۆتی ده‌وام بووه، له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه قسه كراوه كه چۆن بتوانرێت قه‌ره‌بووی ئه‌مساڵی خوێندن بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، پێشنیاری ئه‌وه كراوه كه ده‌ستكاری ساڵنامه‌ی خوێندن بكرێت و گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و ماوه‌یه كه ده‌وام نه‌كراوه و قوتابی وانه‌ی نه‌خوێندووه.
هه‌روه‌ك ره‌تی كرده‌وه كه پێشنیار كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی پشووی رۆژانی شه‌موو نه‌مێنێت و گوتی، له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان بڕیار له‌باره‌ی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌كه ده‌درێ.
مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و به‌غدا پشكی كوردستان نانێرێ له بودجه‌دا، تا ئێسته نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانی وانه گوتنه‌وه و بایكۆتی ده‌وامیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیاریدا كه له سبه‌یه‌وه ده‌رگاكانی قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی