پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نامەیەكی بۆ سەركرایەتیی حزبەكەی نووسیویە و دەڵێت، لە پای ئەم هەموو تێكۆشان و قوربانیدانەی لە ریزەكانی یەكێتی كردوویەتی، پشتگوێ خراوە و تەنانەت مافی خۆشی پێ نادرێت، بۆیە دەست لە كار دەكێشێتەوە و هیچ پێوەندییەكی بە ریزەكانی یەكێتییەوە نییە.
ئەو پێشمەرگە دێرینەی یەكێتی كە ناوی " فەتاح باوایی"یە، لە نامەكەی بۆ سەركرایەتیی حزبەكەی كە داوای دەستلەكاركێشانەوەی كردووە دەڵێت، من عەبدولفەتاح جەلال ناسراو بە "فەتاح باوایی"، 43 ساڵە پێشمەرگەی یەكێتیم، برایەكەم شەهیدە و لە كەرتی چواری جەباری لەگەڵ مامە ریشە بەشداری چەندان شەڕ و داستانمان كردووە.
زیاتر دەڵێت، ئێستە كە نەخۆشم، لە پای ئەم هەموو تێكۆشان و قوربانیدانە، پشتگوێ دەخرێین و تەنانەت مافی كەسیی خۆم پێ نادرێت، بۆیە لێرەوە رای دەگەیەنین كە هیچ پێوەندییەكمان بە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هیچ حزبیكی ترەوە نییە.
شایەنی باسە بەهۆی سیاسەتەكانی سەركردایەتیی یەكێتی نوێوە، هەزاران كادر و ئەندامی ئەو حزبە، كە خۆیان بە دڵسۆزی دەزانی، ئێستە هەست بەوە دەكەن كە نامۆن بەو حزبە و یەكێتی جاران نەماوە، بۆیە بە ئاشكرا و بە نهێنی پۆل پۆل خۆیان لە رێكخستنەكانی حزبەكە دوور دەخەنەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25ی شوباتی 2024 بەهۆی سیاسەت و رەفتارەكانی، یەكێتی گورزیكی گەورەی بەر بكەوێت.