به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ ده‌ڵێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی دروست كردووه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر ڕوو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و چیتر ترسی ئه‌وه‌یان نه‌بێت نه‌چن بۆ ده‌نگدان، چونكه پارتی له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت، خه‌ڵك له خۆی دڵنیایه و ترسی نییه.
مه‌ناف حه‌سه‌ن به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای مووسڵ، بۆ "وشه" گوتی، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگای مووسڵ، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له سنووره‌كه به‌گشتی دروست كردووه و بووه‌ته جێی دڵخۆشی و ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی سنووری مووسڵ، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دڵنیاییه بۆ هه‌موو خه‌ڵك، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بوێرانه و له جێی خۆیدا بوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاندانێكی زۆر گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕوو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و بێ ترس ده‌نگی خۆیان بده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستانن.
ئێسته به‌رپرسانی باڵای پارتی له سنووری مووسڵ به‌رده‌وام له ناو خه‌ڵكدان
ئه‌و گوتی، ئێسته به‌رپرسانی باڵای پارتی له سنووری مووسڵ به‌رده‌وام له ناو خه‌ڵكدان، پێشتر خه‌ڵك وایان ده‌زانی چیتر پارتی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام پارتی به‌فه‌رمی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و باره‌گاكانی خۆی به‌رده‌وام له مووسڵ ده‌كاته‌وه. له زومار و له‌وانكێ باره‌گای كرده‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی زیاتریان به‌وان هه‌بێت و بزانن كه پارتی له‌مه‌ودوا له‌ناو مووسڵ بوونی ده‌بێت و به‌رگری له مافی خه‌ڵك ده‌كات، بۆیه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی زیاتر بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌چووه‌ته ده‌نگدان، ئه‌مجاره ده‌چێت و هیچ ترسێكی نه‌ماوه.
مه‌ناف حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا له چه‌ندان ناوچه‌ی تر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێته‌وه، چونكه خواستی خه‌ڵك و پێكهاته‌كانه پارتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنووره‌كانی ئه‌وان، پارتی له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ترسیان نییه و له خۆیان دڵنیان، بۆیه پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردن و به‌رگریكردن له مافه‌كانیان.
دهۆك\بڵند ئیبراهیم