بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، سێ تۆمەتبار گیران، هاوكات بڕی زیاتر لە (یەك كیلۆ كریستاڵ و بڕێك لە جامایكا و بڕێك حەبی كەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە بەردەوامی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان، دوێنێ لە چالاكییەكی سەركەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار بگرن.
باس لەوەش كراوە، ئەو سێ تۆمەتبارە كاری كڕین و فرۆشتنیان بەمادەی هۆشبەرەوە دەكرد، هاوكات لەگەڵ گرتنیان زیاتر لە (یەك كیلۆ كریستاڵ و بڕێك جامایكا و حەبی كەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان، مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.