سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق دەكات

:: PM:01:14:07/12/2023 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە پاولا گانلی باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق كرد، نوێنەرەكەی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا دەربڕی.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی كانوونی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە پاولا گانلی باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق كرد بەبۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكەی.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی باڵوێزی ئوسترالیای كرد بۆ هەوڵ و كاركردنی بۆ پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە، هیوای سەركەوتنیشی لە ئەركی داهاتووی بۆ خواست.

باڵوێزی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا دەربڕی.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا، دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا. دووپات لە پێویستیی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كرا بۆ ئەوەی چیتر ستەمیان لێ نەكرێت و مافەكانیان پێشێل نەكرێت.



وشە - رامیار جەواد