بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی خۆراكی هەولێر، داوایەكی بەپەلەی هەیە كە پێویستە بریكارەكانی خۆراك بچن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان و بەشەخۆراكی مانگی 10 بۆ هاووڵاتییان وەربگرن.
ئەمڕۆ شەموو نۆی كانوونی یەكەم، لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی خۆراكی هەولێردا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك/هەولێر، ئاگاداری ئەو بریكارانە دەكاتەوە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـــۆراك و رادەستكردنی پارەی لیستی خۆراك.
ئەوەیش روون كراوەتەوە، سـەبـەتـەی دەیەمی ساڵی 2023 لەسەر لیستی مانگی ۱۲ / ٢٠٢٣ دەدرێت، بەشەخۆراكی وەجبەی دەیەم پێكهاتووە لە شەكر، زەیت، برنج، دۆشاوی تەماتە و نیسك .
پێشتر بەرپرسانی حكوومەتی عێراق رایان گەیاند كە پەلە دەكەن لە دابەشكردنی خۆراك، بۆ ئەوەی پێش ساڵی نوێ یان سەرەتای ساڵی نوێ، بەشەخۆراكێكی تر بەسەر هاووڵاتییان دابەش بكەن.