سه‌رانی عێراق به هاوكاریی ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه بۆ برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و لاوازكردنی قه‌واره‌ی كوردستان، هه‌موو رێیه‌كیان گرتووه‌ته‌به‌ر، سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاری به‌رانبه‌ر پلانه‌كانی عێراق ده‌كات.
سه‌عد مه‌لا عه‌بدوڵا گوڵپی له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق سه‌ربه‌خۆ نییه و وڵاتانی هه‌رێمی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان هه‌یه، كاتێكیش حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بڕیار ده‌رده‌كه‌ن، ناتوانن جێبه‌جێی بكه‌ن، سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، پێوه‌ندیی به لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رانی به‌غدا و ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ، له‌گه‌ڵ په‌رته‌وازه‌ی كورد له به‌غدا هه‌یه.
حكوومه‌تی عێراق و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، ڕێگر بوون له‌وه‌ی كورد هه‌نگاوی زیاتری سه‌ركه‌وتن بنێت
حكوومه‌تی عێراق و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، ڕێگر بوون له‌وه‌ی كورد هه‌نگاوی زیاتری سه‌ركه‌وتن بنێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووی جوانی كوردستانی پێشانی دنیا ده‌دات، ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانی بوو بۆ حكوومه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تان داگیركه‌ری كوردستان، كوردستان دیموكراسی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه، به‌ڵام عێراق به سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئابووری ڕێگری ده‌كات له خۆشگوزه‌رانی و هه‌وڵی سفركردنه‌وه‌ی ده‌دات، ڕێگری ده‌كات له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی دنیا، ناچێته ژێر باری پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان.
حكوومه‌تی عێراق كارتی ئابووری گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ چه‌سپاندنی خواسته سیاسییه‌كانی، به هاوكاری حكوومه‌ته‌كانی دراوسێ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی عێراق بێت، كورد له‌مڕۆوه به یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتوویی بڕیار بده‌ن و له عێراق خۆیان بسه‌پێنن تا ئاستی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، بۆ هه‌ر بڕیارێك یه‌كگرتوو بێت به ده‌ره‌نجام ده‌گات.
هه‌ڵه‌بجه\ عه‌زیز ڕه‌سووڵ