شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و پیاوه بازرگانه‌ی خۆی به سیاسه‌ته‌وه هه‌ڵواسیوه، خه‌ڵكی كوردستان به كه‌سایه‌تییه‌كی ناڕاستگۆ كه‌وتووه‌ته به‌رچاویان، ته‌نانه‌ت ڕووداوه سروشتییه‌كانیش بۆ سواڵی ده‌نگ به‌كار ده‌هێنێت. ڕۆژنامه‌نووسێك ده‌ڵێ، شاسوار پیاوێكی گه‌نده‌ڵه و یه‌ك بوومه‌له‌رزه روو بدات، ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون بنیاتی ناون چه‌نده به كوالێتین.
ئه‌مین حاجی زه‌ڵمی ڕۆژنامه‌نووس، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌مكی سیاسه‌ت كایه‌كه خه‌ڵكی دیاریكراو ده‌توانن كاری تێدا بكه‌ن، كه‌سێكی وه‌ك شاسوار عه‌بدولواحید هیچ له سیاسه‌ت نازانێت، هه‌موو ڕووداوه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به نیازی سیاسیی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنی كورسی، تا له بازرگانی و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتر به‌كاری بهێنێته‌وه.
ئه‌و گوتیشی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قسه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی شاسوار له ڕابردوودا كه به‌هۆی كاره خه‌راپه‌كانی لێی دوور كه‌وتنه‌وه، ده‌مامكی راسته‌قینه‌ی شاسوار هه‌ڵده‌ماڵرێت، له كوردستان كه‌سانێك هه‌ڵده‌تۆقن ده‌م له سیاسه‌ت ده‌ده‌ن، ده‌بێت ڕێ نه‌درێت له میدیاشه‌وه ڕوویان ده‌ركه‌وێت نه‌ك بانگه‌شه‌ی گۆڕینی سیستمی سیاسیی وڵات بكه‌ن.
زیاتر ده‌ڵێ، له دنیادا كاتێك ڕووداوێك ڕوو ده‌دات ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن، شان ده‌ده‌نه به‌ر كاره‌ساته‌كه و هاوكاری زیانلێكه‌وتووان ده‌بن، ساڵی ڕابردوو كاتێك له سلێمانی سیستمی غازی ماڵێك ده‌ته‌قێته‌وه ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریدا هات، هه‌موو كوردستانیان و سه‌ركردایه‌تیی كورد نیگه‌ران بوون، هاوكار بوون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه زیانلێكه‌وتووه‌كان، به‌ڵام شاسوار ئه‌م ڕووداوانه ده‌قۆزێته‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ.
به‌گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، ڕووداوی كاره‌ساتبار له هه‌موو دنیا ڕوو ده‌دات، هیچ پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه، قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه بۆ ئامانجی بازرگانی زۆر عه‌یبه و پێویسته كه‌سوكاری زیانلێكه‌وتووان سكاڵا دژی شاسواره‌كان تۆمار بكه‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''سوپاس بۆ خوا كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی پله شه‌ش له سلێمانی ڕوو نادات، ئه‌گه‌رنا گه‌نده‌ڵی و ڕووی ڕاستی ئه‌م به‌ناو سیاسییه بازرگانه ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌نده گه‌نده‌ڵی له پڕۆژه نیشته‌جێبووه‌كاندا كردووه و چه‌ند كاره‌ساتێك ڕوو ده‌دات، نزیكه‌ی 10 هه‌زار خاوه‌ن پشك له پڕۆژه‌ی چاڤی لاند پاره‌یان خوراوه و كاتێك پێیان ده‌ڵێ قازانجتان بۆ هاتووه‌ته‌وه، كارتی جۆلانه‌یان پێ ده‌دات.''
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕه‌سووڵ