ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له ڕێی ئابڵۆقه‌ی ئابووری سزای خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن، ڕێگری ده‌كه‌ن له پێشككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش داوای یه‌كگوتاریی نیشتمانی ده‌كات.
شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له ڕابردوودا حكوومه‌ته‌كانی عێراق سته‌می زۆریان له كورد و كوردستان كردووه، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می حكوومه‌تی حزبی به‌عس كوردیان چه‌وساندووه‌ته‌وه، كیمیاباران و جینۆسایدیان كردووه، عێراقی پاش ڕژێمی به‌عس عێراقێكی تازه‌یه، به حیساب عێراقی نوێیه، كورد ڕۆڵی زۆر بووه له ڕووخاندنی به‌عس و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراقی تازه حكوومه‌تێكی باش نه‌بوو هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان بدات.
حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ندێك شتی خراپ و ناهه‌قی به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان ده‌كات، ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ ناكات
ئه‌و روونی كرده‌وه ئێسته‌یش حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ندێك شتی خراپ و ناهه‌قی به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان ده‌كات، ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ ناكات، ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیش كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی خۆی و به‌غدا، پێویسته كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌غدا مافی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو پێكهاته‌كانی بدات، هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و كوردستان پابه‌ند بن به ده‌ستووری عێراقه‌وه كه هه‌ردوو لایان له كاتی نووسینه‌وه‌ی له‌سه‌ری كۆك بوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، به پێویستی ده‌زانێت به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان خه‌رج بكات و تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی نه‌كات، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به حیكمه‌ت و ته‌نازولی خۆیان و ڕێزگرتن له هه‌موو چین و توێژ و حزبه‌كانی كوردستان، كۆده‌نگی گه‌ل و نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ