له پارێزگای لوڕستان كه كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌رمی پێنج كرێكار له وێستگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دۆزرانه‌وه.
محه‌مه‌د مورادی قایمقامی كوهده‌شت رای گه‌یاند، ته‌رمی پێنج كرێكاریان دۆزیوه‌ته‌وه و له هه‌وڵدان ته‌رمه‌كان ده‌ربهێنن و به ده‌ره‌وه‌ی شوێنی رووداوه‌كه بیانگوازنه‌وه.
وا دیاره ئه‌و پێنج كرێكاره بۆ كۆمپانیایه‌كی به‌ڵێنده‌ر كاریان كردووه، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌موو به مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له كۆگه‌كانی سووته‌مه‌نی كه تایبه‌ته به په‌مپكردن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، كاریان كردووه و به‌هۆی غازی ده‌رچوو له‌و سووته‌مه‌نییه، ژه‌هراوی بوون و دواجار خنكاون.
ناوی ئه‌و پێنج كرێكاره بریتین له حه‌سه‌ن لوتفی، عه‌لی ئه‌حمه‌دجو، ئه‌مین تالبیان، عه‌لی ئه‌كبه‌ر جه‌باری و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دجوو.
به‌گوێره‌ی ئیرنا، ناوی ئه‌و پێنج كرێكاره بریتین له حه‌سه‌ن لوتفی، عه‌لی ئه‌حمه‌دجو، ئه‌مین تالبیان، عه‌لی ئه‌كبه‌ر جه‌باری و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دجوو.
هاوكات سه‌ید عیزه‌توڵا میرحوسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمپانیای هێڵی نه‌وتی ئێران، ئاماژه‌ی داوه كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له شوێنی رووداوه‌كه ئاماده بوون، رێكاری پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه هه‌ر پێنج كرێكار به گازی ژه‌هراوی خنكاون.
ئه‌و كۆگه‌یه‌ی پێنج كرێكاره‌كه ویستوویانه پاكی بكه‌نه‌وه، توانای هه‌ڵگرتنی 20 ملیۆن لیتری هه‌بووه و به‌یه‌كه‌وه له‌م رووداوه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.