به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كان له هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆری به زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی داوه، له‌م كابینه‌یه‌دا 5.2% رێژەى سه‌وزایی زیادی كردووه.
رێبین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی ده‌دات و ئێسته بڕیاری دروستكردنی پاركی ره‌شكین دراوه كه 120 ھه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و به قۆناغ ده‌كرێت، له قۆناغی یه‌كه‌م شه‌ش ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، شوێنی وه‌رزشی و رووبه‌ری سه‌وزایی زۆره و ئێسته په‌رژینی بۆ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له قۆناغه‌كانی داهاتوودا نافوره‌ی لێ دروست ده‌كرێت و ئه‌و پاركانه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی نووسینگه‌ی خۆی پاره دابین ده‌كات بۆیان، پێش 10 رۆژ پاركێكی تری 150 ھه‌زار مه‌تر چوارگۆشه ته‌واو بوو له شه‌قامی ھه‌ولێر بۆ پیرمام و له نزیك شه‌قامی 150 مه‌تری و هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته به‌ردی بناغه‌ی پاركێكی تر دانرا له سه‌ر رێگای ھه‌ولێر بۆ 120 مه‌تری ئه‌ویش رووبه‌ری 120 ھه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه، بۆیه بڕیاره له قۆناغی داھاتوو پاركی تر دروست بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی زیاد بكرێت.
"له ھه‌ولێر رێژه‌ی سه‌وزایی ده‌گاته 20% و له‌م كابینه‌یه 5.2% رێژه‌ی سه‌وزایی زیادی كردووه، بۆیه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به زیادكردنی سه‌وزایی ده‌دات". ئه‌و به‌رپرسه وای گوت.
رێبین ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، ئێسته له ھه‌ولێر 450 پارك و باخچه و نافوره ھه‌یه، كه 20 پاركی گه‌وره ده‌بێت و 119 نافوره‌ش هه‌ن.
وشه/ بڵند ئیبراھیم