وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیی هەرێمى کوردستان رای گەیاند، یەکێک لە حاجییە ونبووەکان کە بە ڤیزاى یەک ساڵى سەفەرى کردووە ئەمڕۆ بە مردوویی دۆزرایەوە.
		
		
	ئەمشەو 19ى حوزەیرانى 2024، وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بڵاوى کردەوە، ئەحمەد غەفوور محەمەد، کە یەکێک بوو لە ونبووەکانى شاری مەکە، ئەمڕۆ بە مردوویی دۆزرایەوە.
		
		
	وەزارەتى ئەوقاف روونى کردووەتەوە، کە ناوبراو خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و بە ڤیزاى یەک ساڵى سەفەرى وڵاتى سعوودیەى کردووە.