سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەكات

:: PM:02:01:16/03/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ كرد، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی گشتی و تەناهیی عێراق و ناوچەكە كرا.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی ئادار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی گشتی و تەناهیی عێراق و ناوچەكە كرا. دووپات لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كرا.



وشە - رامیار جەواد