بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی رای گەیاند، سبەی مامۆستایانی كەركووك لە بەشی خوێندنی كوردی مووچەكانیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی ئادار، كامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی، بە "وشە"ـی راگەیاند، سەرجەم كارگێڕی قوتابخانەكانی خوێندنی كوردی ئاگادار دەكەینەوە، سبەی دووشەم مووچە دابەش دەكرێت.
زیاتر گوتی، سەرجەم ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیی و باخچەكان و قوتابخانەكانی داقووق، سەعات 12ـی نیوەڕۆ تا سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ، لە دەروازە بن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی بانكی .
باسی لەوەش كرد كە پێویستە سەرجەم قوتابخانە سەرەتاییەكان، سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ تا سەعات دووی پاش نیوەڕۆ لە دەروازە بن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی بانكی .
روونی كردەوە، دوای وەرگرتنی چەكی بانكی، دەتوانن سەردانی بانكی چەرمۆ بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە.
ئەوە لە كاتێكدایە سبەی زۆترین وەزارەت و دەستە لە هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن.