كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەستی پێ كرد

:: PM:02:47:16/03/2025 ‌
كۆبوونەوەوەی نێوان هەریەكە لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە پیرمام دەستی پێ كرد. 

وەك ئەوەی ئاشكرایە، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان كە مەسروور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات. 

"وشە" لە هەوڵی بە دەستهێنانی زانیاری ورد و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەدا دەبێت و لەكاتی خۆیدا هەموو شتێك بڵاو دەكاتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم