مەسروور بارزانی: هاوڕابووین لەسەر پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو و خزمەتگوزار

:: PM:07:38:16/03/2025 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رای گەیاند كە هەردوو لا كۆبوونەوەكەمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابووین لەسەر پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو و خزمەتگوزار. 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 16ی ئاداری 2025، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و لە پەیامەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کرد و گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە درێژەی تویتەكەی مەسروور بارزانیدا هاتووە،  هەردوولا کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابووین لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار.


وشە - پۆڵا مەحموود